پڕۆگرامى : من_یەکەمم چیە؟
پڕۆگرامى: من_یەکەمم، پڕۆژەیەکى ناوازە و تایبەتى قوتابخانەى [ئامادەیى (شیکار)ى ناحکومی]یە لە سۆران، کە تەواو خۆڕایى و بێ بەرامبەرە، تایبەتە بە قوتابیانى دەرچووى پۆلى 9ى بنەڕەتى و 10 و 11 ى ئامادەیی بۆ هەموو قوتابیانى قوتابخانەکانى سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، حکومى بێت یان ناحکومى.
مەبەستى سەرەکى پڕۆگرامەکە جیا لەوەى هاندانى قوتابیانى دەرچووە بۆ بەردەوامبوون لەسەر خوێندن، هەروەها پاداشتکردنیانە لەبەرامبەر سەرکەوتنەکانی پێشوویان.
ئەم پڕۆگرامە یارمەتیدەرێکى زۆر باشە بۆ قوتابیان تاکوو سارد نەبنەوە لە خوێندن و بەردەوامبون لە کۆششکردن بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکى گەش.
پڕۆگرامەکە خۆى دەبینێتەوە لە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەیەکى تیۆرى بە ستانداردى جیهانى، کە پێکدێت لە نزیکەى 25 بۆ 50 پرسیار بەشێوەى تەواو هەڵبژاردن، تەنها لە کۆمەڵێک وانەى دیاریکراوى بابەتەکانى پۆلى 9 ى بنەڕەتى و 10 و 11 ى ئامادەیی.
بەمەش پرۆگرامەکە خزمەتێکى گەورە دەکات بە قوتابیانى خۆشەویست بۆ بەردەوامبوون لە دانانى پلان و بەرنامەى خوێندنیان لە تا دەگەن بە پۆلى (١٢)ى ئامادەیی، کە هەستیارترین قۆناغى خوێندنە بۆ قوتابیان.
هەروەها لە خاڵە هەرە باشەکانى پڕۆگرامەکە ئەوەیە کە تەواوى پڕۆژەکە بێ بەرامبەرە و هەموو قوتابیەکیش مافى بەشداریکردنى هەیە لەهەر قوتابخانەیەکى حکومى یان ناحکومى بێت لە سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران.
قوتابی خۆشەویست بە بەشداریکردنت لەم پڕۆگرامە دەرفەتێکى زێڕین بەدەست دەهێنێت بۆ ئەوەى ببیت بە قوتابى یەکەم و داهاتویەکى گەش بە ئاوى زێڕ بۆ خۆت بنوسیتەوە.


Comments
Post a Comment