چ ڕۆژێک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت بۆ پڕۆگرامى : من_یەکەمم؟
پێویستە هەر قوتابیەکی پۆلی 9ى بنەڕەتى یان 10 و 11ى ئامادەیی کە ئارەزووی بەشداریکردنی هەیە، تاکوو ڕێکەوتى ٢٠٢٦/٥/٢٣ وانەکان بخوێنێت و خۆى بۆ تاقیکردنەوەکان ئامادە بکات.
دواتر پێویستە بەگوێرەى ئەم کات و ڕێکەوتانەى خوارەوە لە ناو باڵەخانەی ئامادەیی شیکارى ناحکومی ئامادەبن بۆ ئەنجامدانى تاقیکردنەوە.
- دەرچوانى پۆلى 11ى ئامادەیی : ٢٠٢٦/٥/٢٣ کات: 9ی بەیانى
- دەرچوانى پۆلى 10 ى ئامادەیی: ٢٠٢٦/٥/٢٤ کات: 9ی بەیانى
- دەرچوانى پۆلى 9 ى بنەڕەتى : ٢٠٢٦/٥/٢٥ کات: 2ی دواى نیوەڕۆ
دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوە لەلایەن لیژنەیەکی پسپۆڕ هەڵسەنگاندن بۆ پەڕاوی تاقیکردنەوەکان دەکرێت و ڕێکەوتى ٢٠٢٦/٥/٣١ ئەنجامەکان لە پەیجەکانى قوتابخانەى ئامادەیى شیکارى ناحکومى ڕادەگەیەنرێن.
لە ڕێکەوتى ٢ - ٢٠٢٦/٦/٧ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە مەراسیمێکی تایبەتدا خەڵات بەسەر بەشداربووان و براوەکان دابەش دەکرێت.
پڕۆگرامى من_یەکەمم - ئامادەیی شیکاری ناحکومی لە سۆران.
- سۆران / شەقامی بارزانی نەمر (جووت سایدی سەرەکی) / تەنیشت نەخۆشخانەی ئاشتی


Comments
Post a Comment