چ بابەتێک دەخوێنرێ بۆ تاقیکردنەوەى پڕۆگرامى : من_یەکەمم؟
هەر قوتابیەکی دەرچووى پۆلی 9ى بنەڕەتى یان 10 و 11 ى ئامادەیی، ئەگەر بیەوێت لە هەموو خەڵات و ئۆفەرەکان سوودمەندبێت، پێویستە بەشداری تاقیکردنەوەیەکی 25 یان 50 پرسیاری بکات، کە لە ناو باڵەخانەی (ئامادەیی شیکارى ناحکومی) ئەنجام دەدرێت، تاقیکردنەوەکە هەموو پرسیارەکانى بەشێوەى هەڵبژاردنە و تەنها لە چەند لاپەڕەیەکی دیاریکراوى بابەتەکانى پۆلی 9ى بنەڕەتى و 10 و 11 ى ئامادەیی دەکرێت نەک تەواوی کتێبەکان، بۆ ئەم مەبەستەش هەڵساوین بە دیاریکردنی بابەتەکان ( کە هەر هەموویان دەکەونە سەرەتای وەرزى دووەم). ئەوانیش بریتین لەم بابەتانەى خوارەوە:
✅ تاقیکردنەوەی دەرچوانى پۆلی 9 لەم بابەتانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
١. کوردی: رێزمان لاپەرە ٤٨ تا ٦٤، ئەدەب لاپەرە ١٣٦ تا ١٤١
٢. عەرەبی: وەحدەی چوارەم و پێنجەم، لاپەرە ١٣٠ تا ١٧٠
٣. ئینگلیزی: کتێبی قوتابی لاپەرە ٤٣ تا ٦٧ ، کتێبی راهێنان لاپەرە ٢٨ تا ٥٥
٤. بیرکاری: بەشی چوارەم و پێنجەم، واتا لاپەرە ١٣٢ تا ٢٢١
٥. زانست: بەندی نۆیەم و دەیەم و یازدەم، واتا لاپەرە ١٦٤ تا ٢١٧
٦.کۆمەلایەتی: بەندی یەکەم و دووەمی وەرزی دووەم ، واتا لاپەرە ٨٩ تا ١٤٠
✅ تاقیکردنەوەی دەرچوانى پۆلی 10 لەم بابەتانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
١. کوردی: وانەی نۆیەم تا دوازدەم، واتا لاپەرە ٤١ تا ٥١
٢. عەرەبی: وەحدەی چوارەم و پێنجەم، واتا لاپەرە ٨٤ تا ١١٥
ئینگلیزی: یونیت پێنج و شەش و حەوت، واتا لاپەرە ٤٦ تا ٧٢
٣. بیرکاری: بەشی پێنجەم و شەشەم، واتا لاپەرە ١٣٦ تا ١٧٥
٤. فیزیا: بەشی چوارەم و پێنجەم، واتا لاپەرە ٨٠ تا ١٤٣
٥. کیما: بەندی پێنجەم و شەشەم، واتا لاپەرە ١٠٥ تا ١٦٠
٦. زیندەزانی: بەندی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم، واتا لاپەرە ٨٩ تا ١٢٨
✅ تاقیکردنەوەی دەرچوانى پۆلی 11 لەم بابەتانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:
١. کوردی: رێزمان لاپەرە ٤٤ تا ٥٨، ئەدەب لاپەرە ٩٥ تا ١٠٠
٢. عەرەبی: وەحدەی چوارەم و پێنجەم، واتا لاپەرە ٨٢ تا ١١٥
٣. ئینگلیزی: یونیتی پێنجەم و شەشەم، واتا لاپەرە ٣١ تا ٤٤
٤. بیرکاری: بەشی چوارەم و پێنجەم، واتا لاپەرە ٢٣٤ تا ٢٤٥، هەروەها ٢٧٢ تا ٢٩٩
٥. فیزیا: تەنها بەشی شەشەم، واتا لاپەرە ١٧٤ تا ٢٠٣
٦. کیما: تەنها بەندی شەشەم، واتا لاپەرە ١٤٤ تا ١٧٣
٧. زیندەزانی:بەندی حەوتەم و هەشتەم، واتا لاپەرە ٩٣ تا ١١٨
بۆ دابەزاندنی کتێبەکان بە pdf کلیک لەم لینکەی خوارەوە بکەن


Comments
Post a Comment