پڕۆگرامى : من_یەکەمم چیە؟
پڕۆگرامى: من_یەکەمم، پڕۆژەیەکى ناوازە و تایبەتى قوتابخانەى [ئامادەیى (شیکار)ى ناحکومی]یە لە سۆران، کە تەواو خۆڕایى و بێ بەرامبەرە ، تایبەتە بە قوتابیانى دەرچووى پۆلى 9ى بنەڕەتى و 10 و 11 ى ئامادەیی بۆ هەموو قوتابیانى قوتابخانەکانى سنورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، حکومى بێت یان ناحکومى. مەبەستى سەرەکى پڕۆگرامەکە جیا لەوەى هاندانى قوتابیانى دەرچووە بۆ بەردەوامبوون لەسەر خوێندن، هەروەها پاداشتکردنیانە لەبەرامبەر سەرکەوتنەکانی پێشوویان . ئەم پڕۆگرامە یارمەتیدەرێکى زۆر باشە بۆ قوتابیان تاکوو سارد نەبنەوە لە خوێندن و بەردەوامبون لە کۆششکردن بۆ گەیشتن بە داهاتوویەکى گەش. پڕۆگرامەکە خۆى دەبینێتەوە لە ئەنجامدانى تاقیکردنەوەیەکى تیۆرى بە ستانداردى جیهانى، کە پێکدێت لە نزیکەى 25 بۆ 50 پرسیار بەشێوەى تەواو هەڵبژاردن ، تەنها لە کۆمەڵێک وانەى دیاریکراوى بابەتەکانى پۆلى 9 ى بنەڕەتى و 10 و 11 ى ئامادەیی . بەمەش پرۆگرامەکە خزمەتێکى گەورە دەکات بە قوتابیانى خۆشەویست بۆ بەردەوامبوون لە دانانى پلان و بەرنامەى خوێندنیان لە تا دەگەن بە پۆلى (١٢)ى ئامادەیی، کە هەستیارتر...