ئەگەر بەشداری بکەیت لە پڕۆگرامى : من_یەکەمم، چى بەدەست دەهێنى؟

 


 قوتابى ئازیز، تەنها بە ئامادەبوونت لە ڕۆژى بەڕێوەچوونى تاقیکردنەوەکان، بەبێ ئەوەى هیچ خوێندنێکى تایبەت ئەنجام بدەیت و هیچ بابەتێکى دیاریکراو بخوێنى یان تاقیکردنەوەى تێدابکەیت، ناوت دەچێتە ناو تیروپشکى بەدەستهێنانى موبایلێکى زیرەکى مۆدێرن، جگە لەوەش دەتوانى چوار ئۆفەر و خەڵاتى دیکەى گەورە بەدەست بهێنى، ئەگەر بە سەرکەوتووى تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەی، بەم شێوەى خوارەوە:

 
سەرکەوتووی پلەی یەکەم:
١. دەتوانێ بەخۆڕای و بێ بەرامبەر بەشداری بکات لە هەموو وانەکانی خولی بەهێزکردنی هاوینە لە ئامادەیی شیکارى ناحکومى
٢. ناوی دەچێتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسی خوێندنی خۆڕایی لە پۆلى 10 یان 11 یان 12ی ئامادەیی بۆماوەی یەک ساڵی تەواو لە ئامادەیی شیکارى ناحکومی
٣. پاسى هاتوچۆى بۆ دابین دەکرێت بەدرێژاىى ماوەى خولى هاوینە بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر
٤. خەڵاتی سیمبولی زێڕینی پێ دەدرێت وەک براوەی پلەی یەکەم

سەرکەوتووی پلەی دووەم:
١. دەتوانێ داشکانی 75% بەدەستبهێنێت بۆ هەموو وانەکانی خولی بەهێزکردنی هاوینە لە ئامادەیی شیکارى ناحکومى
٢. ناوی دەچێتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسی خوێندنی داشکێنراو بە ڕێژەی 75% لە پۆلى 10 یان 11 یان 12ی ئامادەیی بۆماوەی یەک ساڵی تەواو لە ئامادەیی شیکارى ناحکومی
٣. پاسى هاتوچۆى بۆ دابین دەکرێت بەدرێژاىى ماوەى خولى هاوینە بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر، بەمەرجێک لە ٣ وانە یان زیاتر بەشدارى بکات.
٤. خەڵاتی سیمبولی زیووی پێ دەدرێت وەک براوەی پلەی دووەم

سەرکەوتووی پلەی سێیەم:
١. دەتوانێ داشکانی 50% بەدەستبهێنێت بۆ هەموو وانەکانی خولی بەهێزکردنی هاوینە لە ئامادەیی شیکارى ناحکومى لە سۆران
٢. ناوی دەچێتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسی خوێندنی داشکێنراو بە ڕێژەی 50% لە پۆلى 10 یان 11 یان 12ی ئامادەیی بۆماوەی یەک ساڵی تەواو لە ئامادەیی شیکارى ناحکومى
٣. پاسى هاتوچۆى بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر بۆ دابین دەکرێت بەدرێژاىى ماوەى خولى هاوینە، بەمەرجێک لە ٣ وانە یان زیاتر بەشدارى بکات.
٤. خەڵاتی سیمبولی بڕۆنزی پێ دەدرێت وەک براوەی پلەی سێیەم

سەرکەوتووانی پلەی چوارەم تا پلەی دەیەم:
١. دەتوانن داشکانی 25% بەدەستبهێنن بۆ هەموو وانەکانی خولی بەهێزکردنی هاوینە لە ئامادەیی شیکارى ناحکومى لە سۆران
٢. ناویان دەچێتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسی خوێندنی داشکێنراو بە ڕێژەی 25% لە پۆلى 10 یان 11 یان 12ی ئامادەیی بۆماوەی یەک ساڵی تەواو لە ئامادەیی شیکارى ناحکومى
٣. پاسى هاتوچۆى بۆ دابین دەکرێت بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر بەدرێژاىى ماوەى خولى هاوینە، بەمەرجێک لە ٣ وانە یان زیاتر بەشدارى بکات 
٤. سیمبولی بەشداریکردنیان پێ دەدرێت بەشێوەی پلەبەندی  



Comments

Popular posts from this blog

چ بابەتێک دەخوێنرێ بۆ تاقیکردنەوەى پڕۆگرامى : من_یەکەمم؟

چ ڕۆژێک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت بۆ پڕۆگرامى : من_یەکەمم؟